| گۆڤارێكی ڕۆشنبیری-هونه‌ری- کۆمه‌ڵایه‌تییه |
تیرۆر و تیرۆریزم تیرۆر دیارده‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییه و ناكۆكی چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی سه‌روه‌ر و ژێرده‌سته‌كان هێناویه‌ته ئاراوه. به‌درێژای مێژوو تیرۆر دوو شێوه‌ی به‌خۆوه گرتووه و ته‌نیا چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌شه‌ی پێدراوه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆك و فه‌لسه‌فه‌ی له‌دایكبوونی هه‌مانه كه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا له سه‌ری بناخه ڕێژكراوه. تیرۆر یان به‌شێوه‌ی نهێنی یان له شێوه‌ی ئاشكرا و به‌كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدراوه به‌مه‌به‌ستی ڕێگری له گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی دژ و ڕه‌تكه‌ره‌وه، به‌رده‌وام له مێژوودا كۆنه‌پارێزه‌ران په‌نایان بردووته به‌ر له‌ناوبردنی دژه‌كانیان به‌شێوه‌كانی تیرۆر. به‌پێی شوێن و كات و هاوسه‌نگی هێز ده‌ست بۆ ئه‌م ئامرازه‌ی تۆقاندن براوه: كاتێك كه به‌ره‌ی تیرۆرست له باری سه‌ركه‌وتن و ڕامالیندا بووبێت ئه‌وا كۆمه‌ڵكوژی به‌مه‌به‌ست به‌كاربردووه وه‌ك كوشتوبڕی ڕاپه‌ڕینی كۆیله‌كان، كوشتوبڕی كۆمۆناره‌كانی پاریس، كوشتوبڕی ده‌ریاوانانی كڕۆشتات، ڕاپه‌ڕینه شه‌قامییه‌كانی ئیتالیا 1956 و كوشتوبڕه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شیللی له‌سه‌ر ده‌ستی پێنۆشێت. به‌ڵام كاتێك كه به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكار له شێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا ده‌ركه‌وتبێت وه‌ك تیرۆری مانگرتوانی شیكاگۆ ساڵی 1886، ئه‌وا به‌نهێنی پیلانی بۆ داڕێژاوه یان له شێوه‌ی كاری نهێنی له شه‌وان و دوور له چاوی جه‌ماوه‌ره‌وه وه‌ك تیرۆری كۆمۆنیسته‌كان له عێراق. خۆ ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی كۆنه‌پارێز له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بووبێت ئه‌وا به‌ڕێگه‌ی زیندانیكردن و له سێداره‌دان كراوه وه‌ك له سێداره‌ی ڕابه‌رانی مانگرتنی شیكاگۆ… هتد به‌كورتی تیرۆر شێوه‌یه‌ك له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و تۆقاندن بووه كه به‌ره‌ی كۆنه‌پارێز به (کۆنه‌په‌رست و سكۆلاریسته‌وه) له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا گرتوویانه‌ته به‌ر له‌م نێوه‌دا بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان به سیاسی و ناسیاسییه‌وه به‌پان و ته‌سكییه‌وه له پێشه‌نگی تیرۆیزمدا قه‌رار ده‌گرن به‌و پێیه‌ی كه قورئان وه‌ك به‌رنامه و په‌یڕه‌ویان ڕاسته‌وخۆ و بێپه‌رده بانگه‌وازی ڕه‌شه‌كوژێ و تیرۆر و سه‌ركوتی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ته‌نانه‌ت خواردنیش له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌كات، كه لایه‌نه سكۆلاریست و كریسته ڕیفۆرمكراوه‌كان به‌نهێنی باندی بۆ سازده‌كه‌ن. ئه‌م دیارده‌یه به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی دامه‌نگیری بزوتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنخوازی پڕۆلیتاری بووه و هه‌ڵسوڕاوانی قوربانی یه‌كه‌م و جێنشینانه‌ی ئه‌م ئامرازه ترسێنه‌ره بوون، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام جێگه‌ی لێكۆلینه‌وه و هه‌ڵوێستوه‌رگرتن بووه بۆ بزوتنه‌وه‌كه. به‌ڵام له‌وێوه كه بزوتنه‌وه‌ی پڕۆلیتاری ده‌سته‌مۆی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی پارت و لایه‌نه چه‌پ و به‌ناوكۆمۆنیسته‌كان بووه، بۆیه به‌و ڕاده‌یه‌ش شوێن وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی ئه‌وانه كه‌وتووه و له وه‌ڵامدانه‌وه به‌تیرۆرزم و بکه‌رانی. له‌ناو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان چه‌ند ڕێگه‌چاره ناسراوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌وانه: 1- تیرۆر له به‌رامبه‌ر تیرۆردا... 2- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئاشتیخوازی و ده‌سته‌وداوێنبوونی سه‌روه‌رانی كۆمه‌ڵگه و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نی میانه‌ڕه‌و نارازییه‌كانیتر. 3- شه‌ڕی ملیشیاكان... له هه‌رسێ باردا دۆڕاو هه‌ر بزوتنه‌وه‌ی پڕۆلیتیری بووه، چونكه تیرۆری چه‌ندكه‌س و سه‌رۆك، كۆتای به تیرۆریزم نه‌هێناوه و سه‌روه‌رانیش چونكه تیرۆرێزم چه‌كی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیانه، ئاماده‌ی دژایه‌تی به‌كرده‌وه‌ی نین و ئاشتیخوازیش له خه‌یاڵ به‌ولاوه‌تر چ نییه، چونكه هه‌رگیز له‌نێوان كۆن و نوێ، به‌رژه‌وه‌ندی ناكۆك و خواستی دژبه‌یه‌كدا ئاشتی به‌رقه‌رار نابێت. هه‌روه‌ها شه‌ڕی ملیشیاكان خۆی له خۆیدا ئامرازێكه بۆ دروستكردنی پرشوبڵاوی له‌نێو ڕیزه‌كانی پڕۆلیتاریادا و دوورخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه له مه‌یدانی ململانێ و خستنه‌كه‌ناری كۆمه‌ڵگه و ته‌ریككردنه‌وه‌ی. له به‌رامبه‌ر به تیرۆر و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی چه‌پ و پارته سیاسییه‌كان به تیرۆر، بزوتنه‌وه‌ی پڕۆلیتاری به درێژایی مێژوو وه‌ڵامی هه‌بووه؛ ئه‌ویش یه‌كخستن و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له ده‌وری به‌ره‌ی ئازادیخواز به‌هۆی خه‌باتی ڕۆژانه و فشاری سیاسی و ئابوری بۆ سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه و یه‌كخستنی توێژه‌كانی پڕۆلیتاریا له ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه شۆڕشگێڕه‌كاندا وه‌ك چینێكی شۆڕشگێر و ڕزگاریبه‌خشی كۆمه‌ڵگه ی مرۆڤایه‌تی.
به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی مانگرتن‌و ڕێكخرا‌وبوون‌و خۆپیشاندان، له‌توانادا نییه به‌ر به‌تیرۆر‌و پێشێلی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه بگیرێت.02:21 - 2008/10/20 - بۆ چوون
|
پێناسه
گۆڤاری ڕۆشنبیری- هونه‌ری- کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان، که له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا هاته‌بوون، سه‌ره‌تا تا ژماره (8) ساڵی دووه‌م، وه‌ك گۆڤارێكی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌لایه‌تی ده‌رده‌چوو و له ژماره (9) ساڵی سێیه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڤاری هه‌نه‌ری ژیله‌مۆ بوونه یه‌ك و گۆڤاری ڕۆشنبیری- هونه‌ری- کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان)یان لێکه‌وته‌وه و به‌م ناوه‌ڕۆکه تازه‌وه تا ساڵی 2003 در‌ێژه‌ی هه‌بوو و هه‌ژماری ژماره‌کانی گه‌یشته (12). ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - ئه‌رشیڤی گۆڤاری ڕۆشنبیری، هونه‌ری، کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان - تیرۆر و تیرۆریزم - دالیان بۆ چی * ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||